سەردێڕ:

بە ژمارە ریزبەندی دراوە ئەلیکترۆنییە جیهانییەکان بزانە

فۆتۆ: 
2021-04-18

5447 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا جیهان بەرەو بە ئەلیکترۆنی بوونی دراوەکان هەنگاودەنێت و تیایدا هەژموونیان بەسەر ماماڵە داراییەکاندا گرتووە و خەریکە دەبنە جێگرەوەی دراوی باو و کلاسیکی، پرسیار ئەوەیە ئایا لە ئێستا ئەم دراوانە بەکوێ گەیشتوون و بە گوێرەی ریزبەندییان چ پلەیەکیان گرتووە؟


رۆژانە بەردەوام بازاڕی دراوە ژمارەیی و ئەلیتکرۆنییەکان لە فراوانبووندایە، بەشێوەیەک زیاتر لە چوار هەزار دراوی ئەلیتکرۆنی رۆژانە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

بەڵام لەو ژمارە زۆرە تەنها ١٠ دراویان توانیوییانە لە بازاڕە گەورەکاندا پارێزگاری لە بەهاکانیان بکەن و هەژموونیان بەسەر بازاڕە جیهانییەکاندا بسەپێنن.

ئامارەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەهای بازاڕیی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن بە جۆرێک یەک ترلیۆن و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاریان تێپەڕاندووە. هاوکات، ریزبەندییەکەشیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:

١- بتکۆین

٢- ئیسریۆم

٣- بینانس کۆین

٤- ئیکس ریبڵ

٥- کاردانۆ

بتکۆین بە بەهای ٦٣ هەزار و ٣٠٠ دۆلار پلەی یەکەمی لە ریزبەندیی دراوە ئەلیکترۆنیەکاندا گرتووە.

بەدوایدا، بەبەهای دوو هەزار و ٤٥٠ دۆلار ئیسریۆم پلەی دووەم و بینانس کۆین بەبەهای ٥٤٦ دۆلار پلەی سێیەم و ئیکس ریبیڵ چوارەم و کاردانۆش پلەی پێنجەمی گرتووە.

پسپۆڕان لەو باوەڕەدان دراوە ئەلیتکرۆنییەکان چەندین تایبەتمەندێتیان هەیە، لەوانەش بەراورد بە  دراوی نەختینەیی، کاغەز و کانزایی، خێراتر ماماڵەیان پێوەدەکرێت و بۆ دروستکردنیان خەرجییان کەمە و پێویستی بە ناوەندێکی وەک بانک نییە کاروبارەکانی رێکبخات، هاوکات، لەهەرکاتێکدا بویسترێت بەردەستە بۆ بەکارهێنان.

لەبەرامبەردا، چەند کەم و کورتیەکیشی هەیە، لەوانە کەمی ئەزمون و زانیاری لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنان و  بەکارهێنانیان وەک هۆکارێک لە هۆکارەکانی دزیکردنی دراو و پارەدارکردنی پرۆژە نایاساییەکان لە رێگەی ئەوەی کە نازانرێت پارەدەرەکە کێێە، سەرەڕای ئەوەی دورنییە لەهەر زەرەرکردنێکدا گەورەترین زیان بەبەکارهێنەرانی نەگەیەنێت.

دراوی ئەلیتکرۆنی دراوێکی نوێی جیهانییە و هاوشێوەی دراوە نەختینەییەکان نیە بەشێوەی کاغەز یان کانزایی بوونی هەبێت، بەڵکو بریتیە لە ژمارە و بانکێکی دیاریکراوی نییە بۆ هەڵگرتن و مامەڵەپێوەکردنەوە. لە ماوەی رابردووشدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکانیان بەرزبووەتەوە و بەشێک لە وەبەرهێنان پەنایان بردووەتە بەر بەکارهێنانی و لە دراوی باو دورکەوتوونەتەوە.