سەردێڕ:

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

فۆتۆ: 
2021-04-18

2551 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٣ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.


لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.