نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین رایگەیاند، بە پاڵپشتی سیاسەتی بانکەکەیان بۆ زیادکردن و گەورەکردنی داهات، بڕیاریان داوە سودی سەر هەموو ئەو ئەو سپاردانەی هاوڵاتیان کە لە هەژماری بانکی رافیدەیین دایانناوە زیاد بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە بۆ هاندانی کڕیاران و هاوڵاتیانە بە مەبەستی پاشەکەوتکردنی پارەکانیانە لە بانکدا و بەشداریکردنی ئەو پارەیە لە پرۆسەی وەبەرهێناندا لە بری ئەوەی پارەکە لە ماڵەوە بهێڵنەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو پارەیەی هاوڵاتی لە هەژمارەکەیدا دایدەنێت تا کۆتایی ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەدا دەربکات، بە پێچەوانەوە ئەگەر هاوڵاتی پابەندنەبوو رێککەوتنامەی نێوان بانک و هاوڵاتیەکە هەڵدەوەشێتەوە و سودەکەی وەرناگرێت.