نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٦ دۆلار و ٤٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٦ دۆلار و ٤٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٥ دۆلار و ٥٦ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش ئامادەیی خۆیان نیشان داوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە بڕی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە و بڕیاریشە ٢٢ی ئەم مانگە کۆببنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.
هـ،ڕ