سەردێڕ:

ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنا راگەیەندرا

فۆتۆ: 
2021-06-29

1566 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٥٧٢ حاڵەتی چاکبوونەوە و "شەش" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦٢ کەس، سلێمانی ١٩٢،  دهۆک ٢٤٧کەس، هەڵەبجە نۆ و گەرمیان ٤٢ توشی ڤایرۆسەکەبوون.

لەکاتێکدا، ٥٧٢ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ١٠٩ کەس، سلێمانی ٢١٠، دهۆک ٢١١، گەرمیان ٣٣،  هەڵەبجە شەش و راپەڕین سێ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە هاوکات، "شەش" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ٢١٠ هەزار و ٦٩٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٧٣ هەزار و ١٤١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٧١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.