سەردێڕ:

تەندروستی هەرێم ئاماری ۲٤ کاتژمێری کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-06-25

1467 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥۷۰ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٤۹۱ حاڵەتی چاکبوونەوە و نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ۱۳٥ کەس، سلێمانی ۱۹٥ دهۆک ۲۱۹، گەرمیان ۱۷ ، ڕاپەڕی چوار کەس و لە هەڵەبجەش هیج تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.

لەکاتێکدا،٤۹۱حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ۹٦کەس، سلێمانی ۲۱٦ ، دهۆک ۱۷۷ کەس، گەرمیان ٢ کەس هاوکات، نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١۸۲ هەزار و ٨۳۷ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١۷۱هەزار و ٦۸ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٤۸ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.