سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-06-23

1433 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٣ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٥٠٧ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١١٠ کەس، سلێمانی ١٦٣ ،  دهۆک ٢٢٣ ، گەرمیان ٣٧ ، راپەڕین یەک کەس و لە هەڵەبجەش هیچ توشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.

لەکاتێکدا، ٥٠٧ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٦٢ کەس، سلێمانی ٢١٢ ، دهۆک ١٩٨ ، گەرمیان ٢٧ ، راپەڕین چوار و هەڵەبجە چوار کەس، هاوکات، "١١" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٨١ هەزار و ٦٦٨ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٧٠ هەزار و ٩٧ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٣٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.