سەردێڕ:

چوار نیشانە لە روخساردا دەریدەخەن ڤیتامین B12 لە جەستەدا کەمە

فۆتۆ: 
2021-06-22

3798 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین B12 یارمەتیدەرە لە باشکردنی خەپلەکانی خوێن کە بەهۆیەوە ئەندامەکانی هەناو بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە، هەر بۆیە کەمبوونەوەشی لە جەستەدا گرفتی تەندروستیی دروست دەکات.


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی، هەستکردن بە کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 لە جەستەدا لە زۆربەی کاتدا نیشانەکانی لە ڕوخساردا دەردەکەون، ئەوانیش:

یەکەم: تێکچوونی ڕەنگی پێست و دەرکەوتنی نیشانە و پەڵەی ڕەش و قاوەیی.

دووەم: دەرکەوتنی پەڵەی سپی و نەمانی میلانین لە هەندێک شوێنی پێستدا بەتایبەت ڕوخسار.

سێیەم: هەوکردن و سوربوونەوە و قڵیشانی دەم، شەقبوونی لاکانی لێو.

چوارەم: گۆڕینی ڕەنگی قژ وەک لاوازبوونی سەر تاڵەکانی قژ و مخۆرکە و گۆڕینی هەندێک لە تاڵەکانی ڕەنگی قژ بۆ سپی یان خۆڵەمێشی.

ئ.ل