فۆتۆ:
2021-06-19
1865 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەبەر نەبوونی بەڵگەی زانستی كه بسله‌مێنێت ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه هه‌یه كه شیری دایكیان ده‌خۆن، ئەوا ژنانی شیردەر دەتوانن ڤاکسین وەر بگرن.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئافره‌تانی شیرده‌ر به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه، كه بسله‌مێنێت كه‌وا ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه هه‌یه، كه شیری دایكیان ده‌خۆن، بۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ پته‌وكردنی ته‌ندروستی و راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و توێژه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی وەرگرتن و پێدانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكاش، ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه بەکار بهێنرێت كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ٤٠ ساڵییه و ئەو کەسانەی ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه و هیچ كاریگه‌ریی لاوه‌كییان بۆ دروست نه‌بووه به‌رده‌وامبن لە وەرگرتنی ژه‌می دووه‌م له ڤاکسینەکە.
لە کۆتاییدا راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌كرێت ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم به‌و كه‌سانه بدرێت، كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٦٠ ساڵییه، له‌به‌ر بوونی راسپارده له‌وباره‌یه‌وه.
لە ماوەی رابردوودا، پرسی پێدانی ڤاکسین بەو ژنانەی شێردەر و دوو گیانن ببووە جێگەی مشت و مڕ و پرسیار لای خەڵکی.
لەلایەکی دیکەوە، دوای پێدانی ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانی، کەبە ڤاکسینی ئۆسفۆرد ناسراوە، چەند کەیسێکی دەگمەن لە خوێن مەین و توشبوون بە جەڵدەی دڵ و مێشک لە بنکە تەندروستییەکان تۆمارکران، ئەمەش وای لە وڵاتانی ئەوروپی و دەستەی تەندروستی یەکێتی ئەوروپاکرد پێدانی ئەو ڤاکسینە بەکەسانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ و ئەوانەی کێشەی پەستان بەرزی خوێن و چەوری و کێشەی خستبوونەوەی خوێنیان هەیە رابگرن.
