دکتۆرێك بەناوی ئانا گۆل کە بەڕێوەبەری بنکەی گرێ شێرپەنجەییەکانە لە نەخۆشخانەی ریختس دێر ئێزار لە میونیخی وڵاتی ئەڵمانیادا ئاشکرایکردووە کە وێڕای ئەوەی کە دەکرێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەنکریاس کەم بکرێتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت ببێتە هۆی مردن.
وەک لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە، لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکانی پەنکریاس لە چەند ساڵی رابردوودا زیادی کردووە، شێرپەنجەی پەنکریاس لە ئێستادا لە پلەی نۆیەمدایە لە رووی بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە.
وتووشییەتی، "جیاواز لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمك، شێرپەنجەی پەنکریاس بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت و ئاستی مردووان بەم نەخۆشییە زۆرن، هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشییەش دەگەڕێتەوە بۆ ستایلی ژیان، لەگەڵ قەڵەوی و جگەرەکێشان و کحول".
بۆ رزگاربوون لەم مەترسییەش ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بە شەش رێنمای سەرەکی کردووە کە دەبێت بگیرێنە بەر لەوانەش: جێبەجێکردنی سیستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵەکان، کەمکردنەوەی کاربۆهیدراتەکان و چەورییەکان، کەمکردنەوەی کێش، زیادبوونی چالاکی جەستەیی بەشێوەیەکی رێك و پێك و بەردەوام، کەمکردنەوەی کحول و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
ژیلە نەجات