سەردێڕ:

لە هەرێم چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە توشبوون زیاترە

فۆتۆ: 
2021-06-09

1165 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٧٧٨ حاڵەتی چاکبوونەوە و "هەشت" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٧٦ کەس، سلێمانی ٢٤٥، دهۆک ٢١٦ ، گەرمیان٢٩، راپەڕین چوار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لە هەڵەبجە هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

لەکاتێکدا، ٧٧٨ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٢٩١ کەس، سلێمانی ٢١٦ ، دهۆک ١٩٢ ، گەرمیان ٥٨،  هەڵەبجە ١٢، راپەڕین نۆ کەس هاوکات، "هەشت" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٧٤ هەزار و ٨٨١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٦٢ هەزار و ٦٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٣٣٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.