سەردێڕ:

یەکەمین دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر پەسەند کرا

فۆتۆ: 
2021-06-08

1716 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، شارەزایانی بواری دەرمان لە ئەمریکا یەکەمین دەرمانیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەهایمەر پەسەندکرد و لە ئێستادا هەوڵدەدرێت لە بەریتانیاش بەکاربهێنرێت.


ئاماژەی بەوەشداوە، دەرمانی ئەدوکانوماب کاریگەری لەسەر دەمارەخانەکان هەیە و نەخۆشیەکە سوکتر دەکات و دەرکەوتووە سودی بۆ نەخۆشەکان هەبووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەرمانەکە لەسەر سێ هەزار کەس تاقیکراوەتەوە و لە ئەنجامدا بیرەوەری نەخۆشەکان و گرفتی پەیوەندیکردن و سەرلێشێوانیان بەرەوپێش چووە.

چەند بەشداربوویەکی توێژینەوەکە باسیان لەوەکردووە، گرفتی سەرلێشێوانیان باش بووە بەجۆرێك دەزانن بەرەو کوێ دەڕۆن و شوێنەکان بناسنەوە بۆ نمونە ئەگەر بیانەوێت برۆن بۆ چێشتخانە، دەتوانن و نارۆن بۆ شوێنی تر و بەئاسانی دەیدۆزنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا دوچاری زەهایمەر بوونەتەوە و تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵە.

زەهایمەر بریتیە لە نەخۆشیەك یان گرفتێك دوچاری مێشك دەبێت و بە تێپەڕبوونی کات و بەهێواشی بیروەری و توانای بیرکردنەوە ناهێڵێت و ئەو کەسە ناتوانێت کەمترین کاربکات و جێبەجێی بکات.