وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی رەش هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە و پشکنینی نەخۆشی کەڕووی رەشیش لە توانای تاقیگەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی رەش راستەوخۆ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە و بەشێوەیەکی زیاتر باری تەندروستی ئەو کەسانە تێکدەدات، کە بەرگری جەستەیان لاوازە.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردووە، کەڕووی رەش نەخۆشییەک نییە زۆر جێگەی مەترسی بێت وەکو کۆرۆنا، بەڵام جیددییە و دەبێت هاوڵاتیان ئاگاداربن.
راشیگەیاندووە، نەخۆشی کەڕووی رەش هاوشێوەی سەرجەم نەخۆشییەکان پێویستی بە خۆپاراستن هەیە و گرنگترین خۆپاراستنیش پاکوخاوێنییە و دەستنەدانە لە ئاژەڵ و خواردنی نەشۆردراوە و ئەگەر دەستیشی لێبدرێت ئەوا دەبێت خێرا دەست بشۆردرێت.
رۆژی ١ی ئەم مانگە، یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی وت، کەسێکی بە نەتەوە عەرەب، پاش وەرگرتنی چارەسەر و مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەپەتای کەڕووی ڕەش گیانی لەدەستداوە.
پەتای کەڕووی رەش لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاوبوونەوەی لە ھیندستان راگەیەنرا، بەجۆرێک توشی بەشێکی زۆر لە توشبووانی کۆرۆنا بووە و رێژەی گیان لەدەستدانی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز و ھۆکارەکەشی بۆ چارەسەرێکی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
کەڕووی رەش یەکێکە لە ماکەکانی کۆرۆنا، یٔەو توشبووانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە و نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە دوای چاکبوونەوەیان یٔەگەر ھەیە توشی کەڕووی رەش بن.
کەڕووی ڕەش کار لەسەر سنگی نەخۆشەکە دەکات و بەپشکنینی تیشکیی نیشانەکانی دەدۆزرێتەوە، بەڵام ناگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، یٔەو جۆرە ماکە لە ھەموو ڤایرۆسێکدا یٔەگەر ھەیە رووبدات.