فۆتۆ:
2021-05-29
3359 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ١١٠٤ حاڵەتی چاکبوونەوە و ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦ کەس، سلێمانی ٣٢ دهۆک ١٥٠ کەس، و هاوکات لە گەرمیان و و هەڵەبجە و راپەڕین هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.
لەکاتێکدا، ١١٠٤ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٢٠٥ کەس، سلێمانی ١١٢ ، دهۆک ٧٤٥ کەس، گەرمیان ٢٣، راپەڕین نۆ و هەڵەبجە ١٠ کەس، هاوکات، "پێنج" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٦٨ هەزار و ٨٦٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٥٥ هەزار و ٦٩ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٢٦٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.