سەردێڕ:

کێن ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا نابنەوە؟

فۆتۆ: 
2021-05-26

21908 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس رایانگەیاند، ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و نیشانەکانیان بە سوکی تێدا دەرکەوتووە، جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە نابنەوە.


زانایانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایان کرد، ئەو کەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نیشانەکانیان سوک بووە، جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە نابنەوە بەهۆی ئەوەی بەدرێژایی تەمەنیان دژە تەنێک لە جەستەیاندا دروستبووە رێگری دەکات لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پسپۆڕان لەو باوەڕەدان بەگشتی دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، لە نێویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان، هەر وڵات و ناوچەیەکی دیکە بەهۆی ئەوەی خواردنی رووەکی دەخۆن، بەرگری جەستەیان بەهێزترە، بەمەش کاتێک تووشی نەخۆشییەکی وەرزی یاخود ڤایرۆسێک ببن، دەتوانن رووبەڕووی ببنەوە و تارادەیەکی باش تێی پەڕێنن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پرسی دووبارە توشبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێگەی نیگەرانی پسپۆران و ئەو کەسانەشبوو کە پێشتر توشی بووبوون، بەڵام ئەوانەی توشی پەتاکەبوون و دواترچاکبوونەتەوە، جەستەیان بۆ ماوەی شەش مانگ دژە تەن دروستدەکات و بەرگری دەکات لەوەی جارێکی تووشنەبێتەوە. هاوکات، پاش تێپەڕبوونی شەش مانگەکە بەرگرییەکە کاریگەری نامێنێت و ئەگەری هەیە کەسەکە جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسەکە ببێتەوە. لە ئێستادا لەسەرتاسەری جیهاندا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەمهێنراوە بۆ روبەڕووبوونەوەی پەکاتە.