سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕی کاروانە نوێیەکەی فایزەر بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-24

3489 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بە ئێن ئاڕتی رایگەیاند، كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەری دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە پەنجا هەزار ژەمە گەیشتە وڵات.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عێراق، بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، لە مانگی نیسانەوە هەموو یەكشەممەیەك كاروانێكی ڤاكسین گەیشتووەتە عیراق و بەسەر ناوەندە تەندروستییەكاندا دابەش دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پەنجا هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق و بڕیاریشە ڤاكسینەكە بەسەر پارێزگاكان ناوەڕاست و خوارو و هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت.

جگە لە فاکسینی فایزەر، حکومەتی عێراق گرێبەستیشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکا کردووە بۆ ئەوەی بڕێک لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکڕن کە بە ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ناسراوە.

ڤاکسینی فایزەر متمانە و خواستێکی زۆری لە کوردستاندا هەیە و رۆژی ٢٣ى مانگەی رابردووش، ڤاکسینی فایزەر لە هەرێمی کوردستاندا نەما.