فۆتۆ:
2021-05-23
1691 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٤٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٧٧٦ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٢١١ کەس، سلێمانی ٣٥١ دهۆک ٩٨ ، گەرمیان ٦٧، هەڵەبجە ١٤ کەس، راپەڕین شەش کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەکاتێکدا، ٧٧٦ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٢٨٦ کەس، سلێمانی ٢٢٠ ، دهۆک ٢١٠ کەس، گەرمیان ٣٩ راپەڕین پێنج و هەڵەبجە ١٦ هاوکات، "١٠" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٦٥ هەزار و ٤٥٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٤٩ هەزار و ٨٣٧ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٢٢١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.