سەردێڕ:

بۆ دووەم رۆژ لە هەرێم، چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لە توشبوون و گیان لەدەستدان زیاترە

فۆتۆ: 
2021-05-22

1307 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٧٧٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و ٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٢١ کەس، سلێمانی ٤٢ دهۆک ١٨٧ ،هەڵەبجە ١٠ کەس تووشبوون و لە گەرمیان و راپەڕین هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

لەکاتێکدا، ٧٧٣ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٢٤٤ کەس، سلێمانی ٢٠٨ کەس، دهۆک ٢٧٧ کەس، گەرمیان ٢٧ راپەڕین سێ کەس و هەڵەبجە ١٤ کەس، هاوکات، ٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٥ هەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٥ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٣١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.