سەردێڕ:

تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2021-05-17

2124 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٨٧٩ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٢٤٧ کەس، سلێمانی ٣٠٧، دهۆک ١٣٩ ، گەرمیان ٨٣ ، راپەڕین ٢١کەس و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە..

لەکاتێکدا، ٨٧٩ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٣٠٦ کەس، سلێمانی ١٦٣ ، دهۆک ٣٥٤ کەس، گەرمیان ٤٣ راپەڕین سێ و هەڵەبجە ١٠ کەس چاکبوونەتەوە،  هاوکات، "١١" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٥ هەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٥ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٣١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.