توێژینەوەیەکی پزیشکی دەڵێت، هەزاران نەخۆشی دڵ بەشداربوون لە رێگای ئینتەرنێتەوە خۆیان تۆمارکردوە بڕێکی کەم یان ئاسایی ئەسپرینیان بەڕێکی وەرگرتووە و ئاماریان کۆکراوەتەوە، دەرکەوتوە بێ زیان بووە و کاریگەری باشی بۆ دڵ هەبووە لە نەهیشتنی کێشەکانی و هەروەها سەکتەی مێشک.
بەڵام هەندێک شارەزا بەدەر لەم توێژینەوەیە ئاگاداری دەدەن و دەڵێن، ئەو کەسانەی بەباشتریان زانیوە بڕێکی کەم وەرگرن روون نەبووە و نەسەلمێنراوە دەرئەنجامی هاوسەنگی هەبووبێت، نیوەی ئەوانەی داوایان لێکراوە بڕی ئاسایی وەرگرن کەمەکەیان وەرگرتوە یاخود بەتەواوەتی دەستبەردای بوون.
سەلیم ڤیرانی پزیشکی دڵ لە کۆلێژی پزیشکی بایلەر لە هیوستن و بەشدارنەبوو لە توێژینەوەکەدا دەڵێت، "نەخۆشەکان خۆیان بڕیاریان داوە چی بکەن، خۆیان کڕیویانە و بە ئارەزوی خۆیان وەریانگرتوە."
لەگەڵ ئەوەشدا دەرئەنجامەکان ئەوە دەردەخات، هیچ هۆکارێک نەبووە بڕی ئاسایی وەرگرن کە ٣٢٥ ملیگرامە، کە زۆرێک پزیشکان لەو باوەڕەدان باشترکاردەکات لە ٨١ ملیگرام، وەک دەڵێن، بە "ئەسپرینی منداڵان" ناسراوە.
دەرئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری (نیوئینگلاند)ی پزیشکیدا بڵاوکراوەتەوە و لە کۆنگرەی کۆلێجی نەخۆشیەکانی دڵ لەئەمریکا تاوتوێ کراوە.
ئەسپرین رێگرە لەخوێن مەیین، بەڵام بە باش نازانرێت بۆ ئەو کەسانەی تەندروستیان باشە و توشی هیچ نەخۆشیەکی دڵ نەبوون، چونکە ئەگەری خوێن بەربوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودەکانی لەبەرچاوە بۆ ئەوکەسانەی جەڵتەی دڵیان هەبووە یاخود دەماری خوێنیان گیراوە یان نەشتەگەریان بۆ کراوە.
بەڵام تائێستا نەزانراوە چ بڕێک باشە وەرگیرێت، توێژینەوەکە لە پەیمانگای توێژینەوە لەسەر نەخۆشەکان پشتیوانی دەکرێت و دارایی بۆ دابینکراوە، بەپێی یاسای پارێزگاری چاودێری کە لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە، بە ئومێدە لە ژینگەیەکی دروستدا ئامارەکان وەربگرێت و بەراوەردی کات.
نزیکەی ١٥ هەزار کەس لە رێگای ئیمێڵی ئەلیکترۆنی و تەلەفۆنەوە داوایانلێکراوە بەشداربن و لە ماڵپەڕێک خۆیان تۆمارکەن، تۆڕی ناوەندە تەندروستیەکان ئاسانکاری پێشکەشکردنی زانیاری بەشداربووانی خستەبەردەست.
سەلیم ڤیرانی دەڵێت، "بەر لەدەستپێکی توێژینەوەکە 85%ی بەشداربووان ئەسپرینی 81 ملیگرامیان وەرگرتوە، بۆیە سەخت بووە داوایان لێبکەیت و لەسەر وەرگرتنی 325 ملیگرامی هاوڕابن."
دوای دوو ساڵ نزیکەی 7% بەهۆی جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشکەوە گیان لەدەستداوە یاخود بۆ نەخۆشخانە براون، دەرئەنجامی سەلامەتیش هاوشێوەبووە، 1% توشی خوێنبەربوون بوون و بۆ نەخۆشخانە براون و خوێنیان تێکراوە.
کۆلین بایجبت زانای تەندروستی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا وتی، 41% داوایان لێکرابوو دۆسی 325 ملیگرامی وەرگرن، بەڵام بە ئارەزوی خۆیان گۆڕیبوویان بۆ 81 ملیگرامی، ئەم گۆڕانکاریە بەم رێژەیە لەوانیە گۆڕانکاری گەورە لە سەلامەتی و کاریگەریدا دروستکات.
یەکێک لە بەرشداربووانی توێژینەوەکە دکتۆر سولیر ڤانزە لە زانکۆی دیوک و وتی، "هیشتا توێژینەوەکە ئامۆژگاری بەسوود دەخاتە بەردەست، ئەگەر بەشداربووان دۆسی کەم وەرگرن باشترە لەسەری بەردەوام بن وەک لەوەی گۆڕانکاری تێدا بکەن و بەرزتر وەرگرن."
جانز وتیشی "سەبارەت بە نەخۆشی نوێ بەگشتی داوایان لێدەکەین بە دۆسی کەم دەست پێبکەن."
ڤیرانی وتی، "باشتر وایە خەڵکی لەوە تێبگات هەرچەندە بێ رەچەتە دەفرۆشرێت ، بەڵام ئەسپرین دەرمانە و بەبێ ئامۆژگاری پزیشک بڕیاری گۆڕین و وەرگرتنی نەدەن، لەکاتێکیشدا وەک چارەسەر دانرا، نابێت بەبێ پرسیار لە پزیشک بەبڕیاری خۆت رایگریت