سەردێڕ:

ئایا دەبێت ڤاکسین لە منداڵ بدرێت؟

فۆتۆ: 
2021-05-15

2120 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای کرد کە ڤاکسینی دژ بە "کۆڤید-١٩" لە منداڵان نەدرێت.


بەگوێرە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"، تێدرۆس ئادهانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە چاوپێکەوتنێکدا وتوویەتی، بەپێی ئەو رێچکەیەی کە دۆخەکە گرتوویەتییە بەر، لە ساڵی داهاتوودا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە ئەمساڵ زیاتر و بەربڵاوتر دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرینەی وڵاتان دەستیان کردووە بە کوتاندنی ئەو کەسانەی کە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩، وەك بەساڵاچووەکان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

تێدرۆس ئادهانۆم دەشڵێت، بەشێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش منداڵەکان و گەنجەکانیان بەو ڤاکسینە دەکوتن، ئەمەش لەکاتێکدا کە داتاکان ئاشکرایان کردووە منداڵان ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا کەمترە و تەنانەت نیشانەکانیش ئاسان لەسەریان دەردەکەوێت.

بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێشنیاردەکەن بەوەی ڤاکسینەکە لە منداڵان نەدرێت و بگەڕێنرێتەوە بەو ئامانجەی بدرێت بەو وڵاتانەی کە ڤاکسینیان کەمە بۆ پاراستی ئەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زۆرە و نیشانەکان قورس دەردەکەوێت لەسەریان.