سەردێڕ:

بەگوێرەی ئامارەکان، هەرێم بەرە و دۆخی ​کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا هەنگاو دەنێت

فۆتۆ: 
2021-05-15

4132 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤١ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٧٥٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و ٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٤٤ کەس، سلێمانی ١٤ دهۆک ٥٢، هەڵەبجە ١١، لە راپەڕین ٢٠ کەس  توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، ٧٥٣ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ١٨٧ کەس، سلێمانی ٢١٧ ، دهۆک ٢٩٩ کەس، هەڵەبجە ١٢، گەرمیان ٣٣ راپەڕین ٥ و هەڵەبجە یەک هاوکات، "٦" حاڵەتی گیان لەدەستدان لەسەر تاسەری هەرێم تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٥ هەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٥ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٣١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.