سەردێڕ:

لەهەرێم بۆ رۆژی دووەم چاکبوونەوە لە توشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

فۆتۆ: 
2021-05-11

2636 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٦٤ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ١١١٧ حاڵەتی چاکبوونەوە و ٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٤١ کەس، سلێمانی ٢٠٧ دهۆک ٢٢٣ ، گەرمیان ٧٣ ، هەڵەبجە ٢٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، ١١١٧ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٢٩٤ کەس، سلێمانی ٣٨٨ ، دهۆک ٣٦٩ کەس، گەرمیان ٥١ راپەڕین ٤ هەڵەبجە ١١ هاوکات، لەسەرتاسەری هەرێم "٩" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٣٥ هەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١١٥ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٣١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.