سەردێڕ:

تەندروستی هەرێم: چاکبوونەوە پێنج هێندەی توشبوونە بە کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2021-05-08

1076 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٥٦ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا ٢٨١ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ١٠٨٨ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٨ کەس، سلێمانی ٥٣ دهۆک ٢١٠ کەس و لە گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین هیچ کەس توشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

لەکاتێکدا ١٠٨٨ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٢٥٠ کەس، سلێمانی ٣٩٠ دهۆک ٣٩٤ کەس و لە هەڵەبجە ٥ کەس، لە گەرمیان ٤٣ کەس، لە راپەڕین ٦ کەس. هاوکات، لەسەرتاسەری هەرێم ١١ حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٥٥ هەزار و ٩٤٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٣٥ هەزار و ٥٥٩ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٩٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.