تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت هەزار٥١٢ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا ٨٢٧ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ٩٦٥ حاڵەتی چاکبوونەوە و ٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٢٥٢ کەس، سلێمانی ٢٩١، دهۆک ٢٢٤، گەرمیان ٥٧ لە هەڵەبجە هیچ کەس توشی ڤایرۆسەکە نەبووە.
لەکاتێکدا ٩٦٥ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ١٧٣ کەس، سلێمانی ٣٩٥، دهۆک ٣٣٧، گەرمیان ٥٤، هەڵەبجە سێ، راپەڕین ١٣ کەس.
هاوکات، لە سەرتاسەری هەرێم، ٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٥٢هەزار و ٧٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٣٠ هەزار و ٢٤٩ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٥٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.