بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا چەند گۆڕانكارییەک لە شێوازی خۆراک و خەوتنی كەسانی رۆژووەوان دروستدەبێت.
هاوکات، ئەمانە چەند رێنماییەكن بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان لەتینوێتی بپارێزین لەمانگی رەمەزاندا:
- دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی تیشكی خۆر لە رۆژانی مانگی رەمەزان.
- دووركەوتنەوە لە خواردنی ترشیات و هاوشێوەكانی.
- كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە خوێیەكان و بەهارات.
- كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستكردن بەتینوێتی.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەكان و ئاو وەک خەیار و كاڵەک و كاهوو.
- خواردنەوەی بڕێكی زۆر شلەمەنی بە درێژایی ماوەی دوای بەربانگ كردنەوە و پارشێو.