فۆتۆ:
2021-04-30
2209 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی زۆری ماوەی نەخواردن و نەخواردنەوەوە لە مانگی رەمەزاندا، دەم و ددان و جەستەمان پێویستی بە خۆ گونجاندن هەیە بە ئامانجی وەرگرتن و راگرتنی وزەی لەش و بەجێهێنانی زیندەكردارەكان لە رۆژدا.
خەوتنی دوای پارشێو لەوانەیە ببێتەهۆی هەرسکردنی خۆراک و ترشاندنی لە گەدەدا گازێك دروستدەبێت کە دەبێتە هۆی گۆڕانی بۆنی دەم، بۆیە پێویستە ماوەی خواردنی پارشێو و خەو زیاتر لە نیو کاتژمێربێت، بەمەبەستی رێگریکردن لە مانەوەی خواردن لەسەر رووپۆشی زمان و ددانەکاندا، چونکە بەكتریاکان هەڵدەستن بە هەرسكردنی پاشماوەکانی خۆراك لە بۆشایی دەمدا و کارلێك دروست دەبێت و دەبێتەهۆی گۆڕینی بۆنی دەم.
پزیشکەکان ئامۆژگاری رۆژوەوانان دەکەن بە شۆردنی دەم و ددانیان دووجار لە رۆژێکدا، بە جۆرێک پێش خەوتن و دوای خواردنی خۆراك لە پارشێودا.
هاوکات، باشترە پەتی ددان پاککردنەوە بەکاربێت بۆ لابردنی خۆراك لەنێوان ددانەکاندا و لەرۆژێكدا چەند جارێك ئاو لە دەم رابدرێت بۆ گۆڕینی ژینگەی بۆشایی ناودەم.
شارەزیان پێیان وایە، سیواک کردن لەدوای دەستنوێژگرنت بەسودە بۆ پاراستنی تەندروستی پووك و پێویستە سیواکەکە هەموو مانگێك بگۆڕدرێت.