دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زنجیرەی گۆڕاوی کۆرۆنای ناسراو بە "کۆرۆنای هیندی" لە کوردستاندا تۆمار نەکراوە.
خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، لە هەرێم توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی لە هەرێم تۆمارنەکراوە و ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە لە پێناو رێگری کردن لە دروستکردنی قەرەباڵغی.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ناتوانرێت دەرگای خوێندنگاکان بکرێنەوە و خوێندن لە ناوهۆڵەکانی خوێندندا بەردەوامبێت، بەڵام چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ دوای جەژن.