تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ١٣٩ پشکنینی نوێ کراوە و ٨٤٣ حاڵەتی توشبوون و ٧٩٤ چاکبونەوە ١٥ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە تەواوی پارێزگاکان و ئیدارەکانی هەرێمی کوردستان ، ٨٤٣ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەجۆرێك ٢٨٣ حاڵەت لە هەولێر و ٣٣٠ لە سلێمانی و ١٦٠ لە دهۆك و ١١ لە هەڵەبجە و ٥٩ لە گەرمیان تۆمارکراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی هەرێم ٧٩٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە، بەجۆرێك ١٠٨ حاڵەت لەهەولێر و ٣١٥ لە سلێمانی و ٢٨٧ لە دهۆك و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە و ٦٧ حاڵەت لە گەرمیان، نۆ حاڵەتیش لە راپەڕین تۆمارکراون.
هاوکات، ١٥ کەسیش لەسەرانسەری هەرێم بەڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.