سەردێڕ:

رێنمایی بۆ ئەوانەی خوێنیان کەمە و بەڕۆژوو دەبن

فۆتۆ: 
2021-04-24

7863 جار خوێندراوەتەوە

ئەو نەخۆشانەی کە کەمخوێنیان هەیە دەبێت لە مانگی رەمەزاندا کاتێك بەڕۆژوو دەبن ئاگاداری سیستمی خواردن و تەندروستییان بن بۆئەوەی تووشی گرفت و کێشەی تەندروستی نەبن.


بەگوێرەی وتەی پسپۆڕان ئاماژەی بە باشترین ئەو رێنماییانە کراوە کە دەبێت ئەو کەسانەی کەمخوێنیان هەیە لە مانگی رەمەزاندا جێبەجێی بکەن بۆئەوەی تووشی گرفتی تەندروستی نەبن، بەو جۆرەی ماڵپەڕی "العین الاخباریە" ئاماژەی پێکردوە.

١. بڕێکی زۆر جگەر بخۆ.   

٢. بە خورما رۆژوو بشکێنە.

٣. سەوزە زۆر بخۆ.

٤. ژەمی پارشێو درەنگ بخۆ.

٥. خواردنەکانی وەك ماست و نۆك و سەوزەوات و هەنگوینی رەش بخۆ لە پارشێودا.

٦. ئەو خواردنانە بخۆ کە سپێناخ و مەعدەنوسیان تێدایە.

٧. گۆشت بخۆ چونکە ڤیتامین B12 و فۆلیك ئەسید بە جەستەت دەدات.

٨. لە نێوان ژەمی ئێوارە و پارشیودا مشتێك چەرەزات بخۆ.

٩. چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان مەخۆرەوە.