سەردێڕ:

توشبوون و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەهەرێم، لەدابەزیندایە

فۆتۆ: 
2021-04-17

4865 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لەهەرێمی کوردستانیش، ٦٤٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سێ پارێزگاکەی هەرێم، ٦٤٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستیشدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە هەرێمی کوردستان تەنها ٤٩٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لەهەریمی کوردستان، ١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لەشاری ووهانی چین لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان ١٣٨ هەزار و ٢٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، سێ هەزار و ٨٦٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.