تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢ حاڵەتی توشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تۆمارکراوە. بەمەش بەرامبەر بە دوێنێ توشبوون و گیان لەدەستدان کەمی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم، هەزار و ٩٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ،لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم ٤٨٢ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراون.
هاوکات، تەنها پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە کەمی کردووە.