سەردێڕ:

ئایا ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرن؟

فۆتۆ: 
2021-03-27

1998 جار خوێندراوەتەوە

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن و ئەوانیش دژەتەنی پێویستیان بۆ دروست دەبێت و کۆرپەلەکانیشیان بەرگری لە دایکیانەوە وەردەگرن.


ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ژنانی دووگیان و شیردەر دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دژەتەکانیان لە رێگەی وێڵاشەوە بۆ کۆرپەلەکانیان دەگوازرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجامی ئەو توێژینەوانە دڵخۆشکەرن بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنانی دووگیان دەکران.

ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوز ئاماژەی بەوەشداوە، ٨٤ ژنی دووگیان و ٣١ ژنی شیردەر بەشداریان پێکرا و ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتیك و مۆدێرنایان لەسەر تاقیکراوەتەوە.

ئاشکراشیانکردووە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە دژەتەنیان دژی کۆرۆنا بۆ دروستبووە و لە رێگەی وێڵاش و شیردانەوە بۆ کۆرپەکانیان دەگوازرێتەوە.

هاوکات، ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن لەسەر ژنانی دووگیان تاقیکراوەتەوە و هیچ گرفتێكی تەندروستی نەخراوەتەڕوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری بە ژنانی دووگیان دا کە نابێت ڤاکسینی مۆدێرنا بە کاربهێنن، چونکە سەلامەتی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەوان نەسەلمێنراوە.