سەردێڕ:

لە هەرێم توشبوون بە کۆرۆنا لە نزمبوونەوە و چاکبوونەوە لە بەرزبوونەوەدایە

فۆتۆ: 
2021-03-18

5595 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت هەزار و ٧٢٠ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا ٥١٢ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ٢٣١ حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٩٥ کەس، سلێمانی ١٢٦، دهۆک ١٧٨، هەڵەبجە یەک، گەرمیان ١٠، راپەڕین دوو کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا ٢٣١ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٦٠ ، سلێمانی ٦٤،  دهۆک ٩٢ ، گەرمیان ١٥کەس.

هاوکات، لە سەرتاسەری هەرێم، تەنها دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین و دواتر گەیشتنی بە هەرێم، تا ئێستا لە هەرێمدا ١١٤ هەزار و ٥١٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠٦ هەزار و ٣٢٣ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٧٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.