فۆتۆ:
2021-03-15
3344 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ٦٥١ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، تەنیا ٤٠٩ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ٢٣٢ حاڵەتی چاکبوونەوە و چوار گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٢٧ کەس، سلێمانی ١١٢، دهۆک ١٤١، گەرمیان ٢٨ ، هەڵەبجە یەک کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەکاتێکدا ٢٣٢ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٧١ کەس، سلێمانی ٣٨، دهۆک ١١٤، گەرمیان نۆ کەس. هاوکات، لە هەرسێ پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، تەنیا چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١١٣ هەزار و ١٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠٥ هەزار و ٦٨٣ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٦٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.