سەردێڕ:

تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2021-03-14

3620 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ٧٨٧ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، ٣٩٢ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ١٥٥ حاڵەتی چاکبوونەوە و حەوت گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ٢٠٢ کەس، سلێمانی ١٤٣، دهۆک ٣٤، هەڵەبجە شەش، گەرمیان حەوت کەس توشوی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا ١٥٥ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٧٤ کەس، سلێمانی ٣٣، دهۆک ٣٨، گەرمیان ١٠ کەس. هاوکات، لە هەرسێ پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١١٢ هەزار و ٦٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠٥ هەزار و ٤٥١ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٦٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.