تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت هەزار و ٦٧١ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، ٣٦١ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ١٣٤ حاڵەتی چاکبوونەوە وپێنج گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦٧ کەس، سلێمانی ١١٠، دهۆک ٧٥ ، راپەڕین سێ ، هەڵەبجە سێ، گەرمیان سێ کەس.
چاکبوونەوەش، لە هەولێر ٦٨ کەس، سلێمانی ٨ ، دهۆک ٥٨ کەس. هاوکات، گیانلەدەستدانیش پێنج حاڵەت تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١١١ هەزار و ٨٧٧ کەس توشی پەتاکە بوون، هاوکات ١٠٥ هەزار و ١٨ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٥١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.