سەردێڕ:

لە هەرێم توشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

فۆتۆ: 
2021-03-08

2836 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت هەزار و ٢٠٦ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، ٣٤٤ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ١١٤ حاڵەتی چاکبوونەوە و چوار گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٦٢ کەس، سلێمانی ٨٧ کەس، دهۆک ٨٩ کەس، گەرمیان ٦ کەس.

چاکبوونەوەش، لە هەولێر ٦٤ کەس، سلێمانی ٦ کەس، دهۆک ٤٤ کەس. هاوکات، لە  هەولێر دوو کەس و لە دهۆکیش دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم   ١١٠ هەزار و ٨٥٦ کەس لە هەرێم توشی پەتاکە بوون، هاوکات ١٠٤ هەزار و ٦٠٢ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٤١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.