سەردێڕ:

لە هەرێم توشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

فۆتۆ: 
2021-03-07

1756 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ٣٢٣ پشکنینی کۆرۆنا کراوە و تیایدا، ٢٥٦ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە. هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا، ١٣٥ حاڵەتی چاکبوونەوە و سێ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٥٣ کەس، سلێمانی ٥٧ کەس، دهۆک ١٩ کەس، هەڵەبجە ٢ کەس، گەرمیان ٦ کەس، راپەڕین ١٩ کەس.

چاکبوونەوەش، لە هەولێر ٥٦ کەس، سلێمانی ١٩ کەس، دهۆک ٥٢ کەس، راپەڕین ٨ کەس. هاوکات، لە سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم   ١١٠ هەزار و ٥١٢ کەس لە عێراق توشی پەتاکە بوون، هاوکات ١٠٤ هەزار و ٤٨٨ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٣٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.