سەردێڕ:

بەم پێنج نیشانەدا بزانە شێرپەنجەت هەیە؟

فۆتۆ: 
2021-03-04

24121 جار خوێندراوەتەوە

وەک دەزانرێت شێرپەنجە ئەو نەخۆشییە کوشندەیەیە کە هەتا ئەمڕۆ چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ئایا چۆن بتوانیت پەی بە نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە ببەیت؟ تاوەکو پێشوەختە چارەسەر وەربگریت و رێگری لە تەشەنەسەندنی بکەیت.


لە ماڵپەڕی IDEALHER ئاماژە بە پێنج نیشانەی سەرەکی شێرپەنجە کراوە، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت لە کاتی دەرکەوتنی هەر کام لەم نیشانانە:

١- برین

هەندێک کات برینێک دروستدەبێت کە چارەسەرنابێت و چاکنابێتەوە، ئەگەر لەناو دەمدا دروستبوو و چارەسەر نەبوو، ئەوا دەبێتە هۆی شێرپەنجەی دەم، لەم کاتەشدا زۆر مەترسیدارە و پێویستە هەرچی زووە سەردانی پزیشک بکەیت.

٢- دابەزینی کێش بەبێ وەرزشکردن

یەکێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سی و پەنکریاس یان گەدە، لاوازبوون و پووکانەوەی ماسولکەکانە، لە ئەنجامدا بە شێوەیەکی بەرچاو کێشت دادەبەزێت.

٣- بێهێزی و ماندوێتیی

کاتێک هەستت بە بێهێزییەکی زۆری بێ هۆکار کرد، بە زووترین کات پشکنینی شێرپەنجە ئەنجامبدە، چونکە نیشانەیەکی هاوبەشی جۆرەکانی شێرپەنجە بریتییە لە بێهێزییەکی زۆر.

٤- ئازاری میزەڵدان

لە کاتی گۆڕانی رەنگی میز یاخود هەبونی ئازار لە میزڵداندا، پێویستە پشکنین ئەنجامبدرێت، چونکە نیشانەیەکی سەرەکی شێرپەنجەی میزەڵدانە.

٥- کێشەی قوتدان

یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی شێڕپەنجەی مل یاخود سەر ئازاری قوڕگە لە کاتی خواردن یاخود خواردنەوەدا.