بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لەگەڵ ئەوەی تەنها دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات شەش هەزار و ٣٢٢ پشکنین کراوە و لەو ژمارەیەش، ١٩٧ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١١ حاڵەتی چاکبوونەوە لە پەتای کۆرۆنا هەبووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا، ١٠٩ هەزار و ١٥١ کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش، ١٠٣ هەزار و ٦٢٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٥٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە ئێستاشدا، زیاتر لە دوو هەزار کەس لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.