فۆتۆ:
2021-02-21
25451 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی مێدیکاڵ نیوزتودەی لیستی کۆمەڵێک خواردنی بڵاوکردەوە بۆ باشتربوونی تەندروستی چاو، کە خواردنەکانیش ئەمانەن:
ماسی
ماسی دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا سێ، کە رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی چاو لە وشکبوونەوە، بە تایبەت ئەو کەسانەی زۆر کۆمپوتەر و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەکاردەهێنن.
چەرەسات
لەناو چەرەساتدا بڕێکی زۆر ڤیتامین ئی هەیە و پارێزگاری لە پیربوونی چاو دەکات.
میوە ترشەکان
وەکو پرتەقاڵ، لیمۆ، لالەنگی و سندی، بڕێکی زۆر ڤیتامین سی-یان تێدایە، بە پارێزەری تەندروستی چاوەکان دادەنرێن.
سەوزە گەڵادارەکان
سەوزە گەڵادارەکان دوو ماددەی کیمیایی لوتين و زياكسانسین-یان تیدایە، کە بە سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی چاو دادەنرێن.