لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پێکوتەی کۆرۆنا ترسی ئەوە لەلای بەشێک لە خەڵکی دروست بووە کە مەترسی نەزۆکی لە خانماندا دروست دەکات، بەڵام زانایان ئەو بیرکردنەوە و زانیارییانە ڕەت دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن پێکوتەکە هیچ ڕۆڵێکی نییە لەسەر نەزۆکبوونی ژنان.
ماڵپەڕی بی بی سی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە پێکوتەی فایزەر بۆ کۆرۆنا دەبێتەهۆی نەزۆکی لە ژناندا بەڵام زانایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو پێکوتەیە کاریگەریی لەسەر بۆهێڵە بۆماوەییەکان نابێت.
لوسی چابڵ پزیشک لە کۆلێژی کینگەز لە زانکۆی کۆڵدیج لە لەندەن و وتەبێژی کۆلێژی پاشایەتی پزیشکی تایبەت بە ژنان و منداڵبوون ڕایدەگەیەنێت، هیچ بەڵگەیەکی بایۆلۆجی تایبەت بە نەزۆکی نییە بیسەلمێنێت کە پێکوتەکە دەبتەهۆی نەزۆکی لە ژناندا.
پێکوتەکە کاردەکاتە سەر جوڵاندنی سیستمی بەرگریی جەستە و بەرهەمهێنانی دژە تەن بۆ ئەوەی خەپلەکانی خوێن بتوانن ڕوبەڕوی ڤایرۆسەکە ببنەوە و بیناسنەوە تاکو دووبارە کەسەکە بەرکەوتەی بە ڤایرۆسەکە نەبێت.، لەهەمان کاتدا پێکوتەکە لە توانایدایە کەسەکە توشی ڤایرۆسەکە نەبێت و هیچ ڕێگەیەکیش نییە کە پێکوتەکە کاریگەریی لەسەر بۆهێڵە بۆماوەییەکان هەبێت.