سەردێڕ:

وەرگرتنی ڤیتامین (c) و (zinc) یارمەتدەر نییە لە بەهێزکردنی بەرگری جەسەت دژی کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2021-02-14

5361 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا پەنا بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان دەبەن بۆ بەهێزکردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردوە وەرگرتنی ڤیتامین (c) و (zinc) یارمەتدەر نییە لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە رۆژنامەی جاما نێتۆرک ئۆپنی ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە وەرگرتنی ڤیتامین (c) و (zinc) رۆڵێکی بەرچاویان لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە نییە بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە کۆرۆنا.

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، کە وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکان، کاریگەری لاوەکییان هەیە و لەوانەیە ببێتەهۆی سکچون و ڕشانەوە و سەرئێشە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر چەند توێژینەوەیەك بانگەشەی ئەوەیان کردبوو وەرگرتنی ڤیتامین سی کاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا.

ڤیتامین سی رۆڵێكی بەرچاوی لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و رێکخستنی فشاری خوێن و پاراستنی کەمی ئاسن لە جەستەدا، بەهێزکردنی سیستمی بەرگری مرۆڤ و رێگرکردن لە پیربوون.

هاوکات، زینك وەکو کانزایەکی ناو جەستە ناسراوە و کۆمەڵێك سودی هەیە لەوانە، یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە و سارێژبوونی برین و هەستی بۆنکردن و تامکردن دەدات.