سەردێڕ:

منداڵێک لە منداڵدانی ژنێکی مردوودا لەدایکبوو

بۆ یەکەمجارە نەشتەرگەرییەتی سەرکەتووی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت
فۆتۆ: میدیا جیهانییەکان
2018-12-05

18305 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە مێژووی پزیشکیدا و لە وڵاتی بەرازیل، پاش ئەوەی لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ژنێک منداڵدانی ژنێکی تری بۆ گواسترابوویەوە، منداڵەکەی هاتە دونیاوە.


بۆ یەکەمجار لە مێژووی پزیشکیدا و لە وڵاتی بەرازیل، پاش ئەوەی لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ژنێک منداڵدانی ژنێکی تری بۆ گواسترابوویەوە، منداڵەکەی هاتە دونیاوە.

گۆڤاری "زلانست"ی پزیشکی بڵاویکردەوە، لە شاری ساوپاولۆی بەرازیل، منداڵدانی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە گیانی لەدەستدابوو، گواسترایەوە بۆ ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ کە بە زکماگ منداڵدانی نەبوو.

ئەو ژنە مردووەی کە منداڵدانەکەی لێوە وەرگیراوە خاوەنی سێ منداڵ بووە و بە شێوەیەکی ئاسایی لەدایکبوون.

ژنەکە پاش حەوت هەفتە لە نەشتەرگەرییەکە کەوتووەتە سوڕی مانگانەوە و دوای حەوت مانگ لە نەشتەرگەریی یەکەمیش، لە ڕێگەی جێگیرکردنی هێلکەی پیتێنراو بە سپێرمی  هاوسەرەکەی لە منداڵدانی ژنەکەدا، لە ڕێگەی سکپڕبوونی ئاساییەوە و لەکاتی خۆیدا منداڵەکەی هاتە دونیاوە.

بە ڕای پسپۆڕانی ئەم بوارە سەرکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە و لەدایکبوونی یەکەم منداڵ بەم ڕێگایە، ئومێدێکی گەورەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی کە منداڵدانیان کێشەی پێگەیشتنیان هەیە.

لە جیهاندا لە هەر ٤٥٠٠ ئافرەتێک دانەیەکیان لە زکماگەوە نەخۆشیی پێنەگەیشتنی منداڵدانیان هەیە.

ع.أ