سەردێڕ:

په‌ره‌سه‌ندن: شۆڕشی تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی دیكه‌

په‌یكه‌ری زانستكاری ئینگلیزی چاڕڵس داروین له‌ مۆزه‌خانه‌ی سروشتی له‌ له‌نده‌ن.
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2018-11-30

3470 جار خوێندراوەتەوە

​مۆزه‌خانه‌ی سروشتی به‌ریتانی له‌ له‌نده‌ن یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ دێرن و پڕ كاریگه‌ریه‌كانی جیهانی زانست و مێژووی زانستی. كاتێك پێ ده‌نێیته‌ هۆڵی سه‌ره‌كی مۆزه‌خانه‌كه‌وه‌، جگه‌ له‌ ئێسكی نه‌هه‌نگێكی زه‌به‌لاحی هه‌ڵواسراو، په‌یكه‌رێكی سپی سه‌رنجت راده‌كێشێت. په‌یكه‌ری پیاوێكی ریشن كه‌ قاچ له‌سه‌ر قاچ و ده‌ست له‌سه‌ر ران له‌سه‌رو ریزێك پێپلیكانه‌وه‌ ته‌ماشای هۆڵه‌كه‌ ده‌كات. ئه‌و پیاوه‌ چاڕڵس داروینه‌.

دیجتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لەندەن 

 مۆزه‌خانه‌ی سروشتی به‌ریتانی له‌ له‌نده‌ن یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ دێرن و پڕ كاریگه‌ریه‌كانی جیهانی زانست و مێژووی زانستی. كاتێك پێ ده‌نێیته‌ هۆڵی سه‌ره‌كی مۆزه‌خانه‌كه‌وه‌، جگه‌ له‌ ئێسكی نه‌هه‌نگێكی زه‌به‌لاحی هه‌ڵواسراو، په‌یكه‌رێكی سپی سه‌رنجت راده‌كێشێت. په‌یكه‌ری پیاوێكی ریشن كه‌ قاچ له‌سه‌ر قاچ و ده‌ست له‌سه‌ر  ران له‌سه‌رو ریزێك پێپلیكانه‌وه‌ ته‌ماشای هۆڵه‌كه‌ ده‌كات. ئه‌و پیاوه‌ چاڕڵس داروینه‌.

جگه‌ له‌ چاپكردنی وێنه‌ی داروین له‌سه‌ر دراوی پاوه‌نی به‌ریتانی و ناونانی زیاتر له‌ ١٢٠ جۆری زینده‌وه‌ر و یادكردنه‌وه‌ی "رۆژی داروین" له‌ جیهاندا، چه‌ندین پێگه‌ و بۆنه‌ی تر له‌ چه‌ندین وڵات به‌و ناوه‌وه‌ ناونراون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی داروین وه‌ك یه‌كێك له‌ پڕكاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی سه‌ده‌ی بیست داده‌نرێت له‌به‌ر به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تێگه‌یشتنی مرۆڤ له‌ ژیان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له‌رێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌.

له‌م كاره‌دا دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بنه‌ماكانی په‌ره‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ و به‌ڵگه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن چیه‌؟

بەگشتی ئەوە پەسەندکراوە کە ئەم فرەچەشنیە سەرسوڕهێنەرەی ژیان لەسەر زەوی ئەنجامی پرۆسەیەکە پێی دەوترێت پەرەسەندن و هەر ئەم پرۆسەیەشە کە پاڵ بە زیندەروەرەکانەوە دەنێت وردە وردە گۆڕانیان بەسەردا بێت.

 لەکاتێکدا چەمکی بنەڕەتی پەرەسەندنی زیندەوەرەکان هێندە قورس نیە، تێگەیشتن لەوەی کە پەرەسەندن چۆن کار دەکات و چۆنێتی گەشەکردنی بیردۆزی پەرسەندن مەسەلەیەکی ئاڵۆزە.

بیردۆزی پەرەسەندن لەرێگەی هەڵبژاردنی سروشتیەوە لەلایەن دوو کەسەوە لەهەمانکاتدا پێشنیازکرا: چاڕڵس داروین و ئەلفرێد واڵاس. ئەم دوو پیاوە هەردوکیان بۆ ماوەیەکی زۆر توێژینەوەیان لەسەر جیهانی سروشتی ئەنجامدابوو و چەند سەرنجێکیشیان تۆمارکردبوو کە زۆر گرنگبوون بۆ دروستبوونی بیردۆزەکە.

واڵاس و داروین تێبینی ئەوەیانکرد کە زیندەوەران زۆر لەوە زیاتر وەچە دەخەنەوە کە بتوانن لەژیاندا بمێننەوە، هەر لە مێرووەکانەوە کە سەدان هێلکە دادەنێن تاوەکو پشیلەکان کە شەش بەچکە دەخەنەوە ئەوە دەردەخات کە زیندەوەران بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر لە وەچەکانیان لەرێگەی نەخۆشی، راوکردن و برسێتیەوە لەناودەچن.

دواجار، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە هەندێك لەو جیاوازیانەی کە لە وەچەکاندا هەن لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە. داروین بەتایبەتی ئەمەی لە کۆتری ماڵیدا بەدیکردن کە لەماڵەکەی خۆیدا بەخێوی دەکردن. لەکاتێکدا کە داروین و واڵاس لەوە تێنەگەیشتن کە ئەم بۆمانەوەیە چۆن کار دەکات، ئێمە ئێستا لەوە تێدەگەین کە ئەم جیاوازیانە پەیوەندیان بە جینی جیاوازەوە هەیە کە لە زیندەوەرەکان هەڵگرین.

هه‌رچه‌نده‌ تاكه‌كانی هه‌موو جۆرێك زۆربه‌ی سیفاته‌كانیان هاوشێوه‌ن به‌ڵام هیچ تاكێك كتومت وه‌كی تاكێكی تر نیه‌، به‌ڵكو جیاوازی بچوك هه‌یه‌ له‌ زانیاریه‌ بۆماوه‌ییه‌كانیاندا. له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌ندێك له‌و وه‌چانه‌ له‌ ژیاندا ده‌مێننه‌وه‌ (ململانێی سروشتی له‌نێوان تاكه‌كاندا) بۆیه‌ ئه‌و وه‌چانه‌ی خاوه‌نی گونجاوترین سیفاتن ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان زیاتره‌ له‌ ژینگه‌كه‌یاندا، واته‌ سروشت ئه‌و تاكانه‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ كه‌ گونجاوترن، به‌مه‌ش ده‌وترێت هه‌ڵبژاردنی سروشتی.

گۆڕانكاری بچوك له‌ نه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كاندا له‌ ده‌ره‌نجامدا ده‌بێته‌ گۆڕینی سه‌رجه‌م دانیشتوانی جۆرێكی زینده‌وه‌ران

لەم سەرنجدانانەوە داروین و واڵاس لەهەمانکاتدا پێشنیازی ئەوەیان کرد کە لەبەرئەوەی زۆربەی وەچەکان

بەهۆی واقعی قورسی سروشتەوە لەناودەچن، زیندەوەرەکان دەبێت هەوڵبدەن بۆ مانەوەیان. ئەوان وتیان کە تەنها ئەو زیندەوەرانەی کە ماوەیەکی درێژ دەژین بواری ئەوەیان دەبێت کە سیفاتەکانی خۆیان بۆ وەچەکانیان بەجێبهێڵن. بەمشێوەیە، لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا، ئەو سیفاتانەی کە رێگە بە مانەوە و زۆربوونی زیندەوەرەکان دەدەن بڵاودەبنەوە. ئەو سیفاتانەی کە دەمێننەوە رێگە بە مانەوە دەدەن و بەمجۆرەش ژمارەی ئەو زیندەوەرانە زیاد دەکەن.

ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌شی كه‌ خاوه‌نی سیفاتی نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ سروشتدا له‌ناوده‌چن و ئه‌و سیفاتانه‌ ناگوازرێنه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. واته‌، سروشت باشترین و گه‌نجاوترین سیفات ده‌هێڵێته‌وه‌ و نه‌گونجاوترینیش له‌ناوده‌بات. به‌درێژایی ژیانی چه‌ندین نه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، هه‌ندێك سیفات ده‌بنه‌ سیفاتی باو و ورده‌ ورده‌ گۆڕان له‌ جۆرێك له‌ زینه‌ده‌وه‌راندا دروست ده‌كه‌ن. ئه‌م گۆڕانكاریه‌ بچوكانه‌ له‌ ماوه‌ی درێژدا ته‌نانه‌ت جۆرێك له‌ زینده‌وه‌ری ده‌گۆڕن به‌ جۆرێكی تر. به‌مه‌ش ده‌وترێت په‌ره‌سه‌ندن له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سروشتیه‌وه‌.

"له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی جۆره‌كان"

چاڕڵس داروین بیردۆزه‌ زانستیه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سروشتی له‌ ساڵی ١٨٥٩ له‌ كتێبێكدا بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی "له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی جۆره‌كان". داورین له‌ كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ چۆن هه‌موو زینده‌وه‌ران به‌ دره‌ختێكی ژیانه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ملیاره‌ها ساڵه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی.

چاپی یه‌كه‌می "له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی جۆره‌كان" ساڵی ١٨٥٩.

ئه‌م بیركردنه‌وه‌ زانستیه‌ی داروین شۆڕشێك بوو بۆ تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤ و زینده‌وه‌ران و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هه‌ندێك به‌رگری له‌و بۆچوونه‌ كۆنه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ زینده‌وه‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن دروستكراون یان هاتوونه‌ته‌ بوون. ئه‌مه‌ به‌تایبه‌ت بۆچوونه‌ ئاینیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ داروین و په‌ره‌سه‌ندن هێشتا له‌ هه‌ندێك شوێنی جیهان به‌ گومانه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌كرێت سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌.

ئایا پرۆسەی پەرەسەندن چۆن کاردەکات؟

پەرەسەندن ئەو پرۆسەیەیە کە لەرێگەیه‌وە وەچە سەرکەوتووەکانی زیندەوەران دەگۆڕێن. ئەم پرۆسەیە هۆکاری دروستبوونی ئەو فرەچەشنیەیە کە لەسەر زەوی دەبیندرێت.

پاڵنەری پەره‌سەندن ئەو راستیەیە کە هەموو زیندەوەران دەبێت هەوڵبدەن بۆ ئەوەی کە ئەوەندە لەژیاندا بمێننەوە تاوەکو وەچەبخەنەوە، ئەمەش لەجهیانێکدایە کە لێوانلێوە لە راوچی و نەخۆشی و کەمبوونەوەی سەرمایەکان.

بۆ ئەوەی زیندەورێك بمێنێتەوە لەوانەیه‌ چەندین وەچە بخاتەوە کە ئەوانیش بەیەکسانی توانای وەچەخستنەوەیان هەبێت. ئەوانی دیکەش ناچارن خۆبەدووربگرن لە خوران و مردن بەهۆی نەخۆشیەوە. هەروەها دەبێت کێبڕکێ بکەن بۆ خواردن و لەوانەشە بۆ دۆزینەوە رەگەزی بەرامبەر. کاتێکیش کە جووتدەبن، دەبێت دڵنیابن کە وەچەکانیان دەتوانن بمێننەوە. هەندێك زیندەوەر هێندە دەژین کە بتوانن وەچەبخەنەوە و هەندێکیش وەچەی کەمتر دەخەنەوە و هەندێکی دیکەش تەنانەت فریای وەچەخستنەوەش ناکەون و دەمرن. ئەو زیندەوەرانەی کە وەچەدەخەنەوە و نەوەی سەرکەوتوو بەرهەمدێنن ئەوا "گونجاو"ترن بۆ مانەوە لەوانەی کە وەچەناخەنەوە. ئەو سیفاتانەی کە یارمەتی زیندەورێك دەدات تاوەکو "گونجاو"بێت ئەوا لە نەوەکانی داهاتوودا بەربڵاوتردەبن لەو سیفاتانەی کە کەمتر "گونجاون". بەم پرۆسەیەش دەوترێت هەڵبژاردنی سروشتی.

هەڵبژاردنی سروشتی رەهەندێکی گرنگی پرۆسەی پەرەسەندنە، بەڵام هەموو چیرۆکەکە ناگێڕێتەوە. پەرەسەندن پشتدەبەستێت بە هەبوونی فرەچەشنی زیندەوەران تاوەکو هەڵبژاردنی سروشتی بتوانێت کاری خۆی لەسەر بکات. ئەو هێزەی کە ئەم فرەچەشنیە دروستدەکات پێی دەوترێت بازدان.

بازدان دەکرێت هێندە بچوك بێت کە ببێتە هۆی گۆڕانکاریەك لە زیندەوەراندا کە تەنانەت هەستیشی پێ نەکرێت، وەك ملێکی کەمێك درێژتر، یاخود دەکرێت ئاشکرابن، وەك پەلێکی زیادە. زۆربەی بازدانەکان رێگرن لەبەردەم گەشەکردنی زیندەوەراندا و دەبنەهۆی کوشتنیان پێش ئەوەی چانسی ئەوەیان هەبێت کە جینەکانیان بۆ وەچەکانیان جێبهێڵن.

بەڵام، هەندێکجاری کەم بازدان دەبێتەهۆی باشکردنی چانسی مانەوە و زۆربوونی زیندوەرێك. لەم بازدانە دەگمەنانەدا ئەگەر زیندەوەرەکە هێندە بژی کە بتوانێت جووتببێت و وەچە بخاتەوە، ئەوا بازدانەکە دەگوێزرێتەوە بۆ نەوەی دووەم. لەبەرئەوەی بازدانی بەسود چەکێکی مانەوە دەدات بە زیندەوەرەکان، زۆر بە خێرایی بە دانیشتوانی ئەو زیندەوەرەدا دەگوێزرێتەوە. کاتێکیش کە بازدانێك لە دەگمەنەوە دەبێتە بەربڵاو ئەوا بەو کۆمەڵە زیندەوەرە دەوترێت "پەرەسەندوو".

به‌ڵگه‌كانی په‌ره‌سه‌ند چین؟

به‌ڵگه‌ی ئێسكه‌كان

پاشماوەی ئێسکی بەبەردبووی ئاژەڵ و رووەك کۆمەڵێك زانیاری زۆر دەدەن بە توێژەران.

زۆربەی ئێسکە بەبەردبووەکان لەو بەردانەدا دەدۆزرێنەوە کە لە ژمارەیەك چینی نیشتوو پێکهاتوون لە بنی ئۆقیانوس و دەریاچە و روبارەکاندا (بەردی نیشتوو). بەردە نیشتووە کۆنەکان لە بەشی ژێرەوەی ریزبەندی چینەکاندان و بەردە نوێکانیش لە بەشی سەرەوەدان. توێژەرانی بواری ژیانی دێرین تەماشای بەردە نیشتووەکانی بەشی ژێرەوەی ریزبەندەکان دەکەن. ئەگەر بیانەوێت سەبارەت بە ژیانی نوێتر شت بزانن، ئەوا تەماشای بەشی سەرەوەی ریزبەندەکە دەکەن. کاتێك کە ئەم توێژەرانە بەراورد لەنێوان ئاژەڵانی ئەمڕۆ و کۆندا دەکەن، دەتوانن ئەو لێکچونانە بدۆزنەوە کە لەنێوانیاندا هەن.

جیبه‌ڵته‌را ١، یه‌كه‌مین ئێسكی دۆزراوه‌ی مرۆڤی نیاندێرساڵیس.

لە کۆتایی ١٨٠٠ کاندا، توێژەران بەڵگەی ئەوەیان دۆزیەوە کە باڵندەکان وەچەی مۆدێرنی داینەسورەکانن. بەڵگەی ئەمەش دۆزینەوەی ئەو داینەسورە بەبەردبووە بوو کە پەڕی هەبووە (ئارکیۆپتێریکس). بەڵام، تۆماری بەبەردووەکان هێشتا گەلێک دوورە لە تەواوبوونەوە. سەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر ئارکیۆپتێریکسێك واتە داینەسورێکی باڵدار بەسەر دەریاچەیەکی تەنکی چۆڵدا فڕیوە و دواتر هەر لەوێدا مردووە و لاشەکەشی چۆتە ژیر چینە نیشتوەکانەوە. تائێستا، تەنها نۆ ئێسکی بەبەردبووی لەمجۆرە دۆزراوەتەوە.

ژمارەیەکی بێشومار لە جۆری جیاجیای زیندەوەران لە ژینگەی وەك دارستان و سەرشاخەکان دەژین و کاتێکیش کە دەمرن لاشەکانیان دەخورێن و لەناودەچن و نامێننەوە. بۆیە، توێژەران ئەرکێکی تۆقێنەریان لەسەرشانە: دروستکردنەوەی مێژووی ژیان لەسەر هەسارەکەمان لەرێگەی تەنها بەشێکی کەمی ئەو زیندەوەرانەوە کە رۆژێك لە رۆژان لەسەر زەوی ژیاون.

به‌ڵگه‌ی شێوه‌زانی (مۆرفۆلۆجی)

چەندین جۆری جیاوازی زیندەوەران لەسەر زەوی دەژین، بەڵام هەموویان هەندێك لە سیفاتەکانی لەشیان هاوشێوەی یەکترن. توێژینەوە لە سیفاتی لەش و پێکهاتەی زیندەوەرێك پێی دەوترێت شێوەزانی (مۆرفۆلۆجی).

مرۆڤ چەندین سیفاتی هاوبەشی هەیە لەگەڵ خزمە نزیکەکانیدا، واتە شیردەرەکانی تر. هەندێك لەو سیفاتانە زۆر ئاشکران وەك هەبوونی چوار پەل، دوو چاو، دوو گوێچکە، سیەکان و ئێسکێکی لەش. بەڵام ئێمە هەندێک سیفاتی هاوبەشیشمان هەیە لەگەڵ خزمە دورەکانماندا، وەك کرم و زیندەوەری تاکخانەی وەك ئەمیبیا. ئەمانەش بەڵگەن بۆ ئەوەی کە هەموو زیندەوەرانی سەر زەوی بە زیندوو و بنبڕەوە پەیوەندیدارن و هەموومان لەیەك باوانی هاوبەشەوە هاتووین.

ئەمانەی خوارەوەش هەندێك نمونەی سیفاتی هاوبەشن:

گوێی ناوەڕاست

گوێی ناوەڕاست ئەو بەشەی گوێیە کە لە پشت پەردەی گوێوەیە. لە مرۆڤ و هەموو شیردەرەکانی تردا گوێی ناوەڕاست لە سێ ئێسك پێکهاتووە. ئەمجۆرە لە گوێی ناوەڕاست تایبەتە بە شیردەرەکان. گوێی ناوەڕاستی ئاژەڵانی تر جیاوازە لە هی شیردەرەکان بەڵام هەندێك سیفاتی هاوبەشیان هەیە.

سورێنچك

سورێنچك لە ماسولکە و کڕکڕاگە پێکهاتووە و بەشی ناوەوەی سنگ دەکات بە دوو بەشەوە. لەلایەکدا دڵ و سیەکانی تێدایە و لەلایەکەی تریشدا ئەندامەکانی دیکەی وەك گەدە و جگەری تێدایە. شیردەرەکان تەنها ئاژەڵن کە خاوەنی سورێنچکن، هەرچەندە هەندێك لە خشۆکەکان و ئاویەکان هەندێك سیفاتی وێکچووی سورێنچکیان هەیە.

ئەرکەکانی سورێنچك بریتین لە یارمەتیدانی هەناسەدان، وەرزشی قورس، رشانەوە و توانای هاتنەوەیەك.

ددانە شیریەکان

ددانی شیری یەکەم کۆمەڵە ددانە کە شیردەرەکان لە ماوەی ژیانیاندا بەدەستی دێنن و دووەم کۆمەڵە ددانیش ددانە هەمیشەییەکانن.

ددانە شیریەکان تایبەتن بە شیردەرەکان.

توکی لەش

شیردەرەکان یەکەم جۆری ئاژەڵەکان بوون کە بوونە خاوەنی توکی لەش و تائێستاش یەکێکە لە سیفاتە دیارەکانیان. تەنانەت شیردەری وەك دۆلفین و نەهەنگیش کە لەدایک دەبن توك بە سەرو دەمیانەوە هەیە، هەرچەندە کە پێگەیشتووەکانایان بێ توکن. مرۆڤ وا دەردەکەوێت کە زۆر کەم توکی لەشی هەبێت لەچاو زۆربەی شیردەرەکانی تردا. بەڵام، توکی لەشی ئێمە هێندەی توکی لەشی شیمپانزی خزمی نزیمکانە. بەڵام، لە مرۆڤدا توکەکان باریکتر و بچوکترن بۆیە وا دەردەکەوێت کە ئێمە هێندە توکدار نەبین.

نمونەی دیکە:

دەستی پێنج پەنجە

سیەکان

لێکچوونی هەردوولای لەش

خانەکان

دی ئێن ئەی

به‌ڵگه‌ی زیندوو

لەکاتێکدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سروشتی کە پاڵنەری پەرەسەندنە رۆژانە روودەدات، پەرەسەندنی جۆرەکان بەگشتی زۆر بەهێواشی روودەدات و تەنها لەرێگەی بەڵگەی ئێسکی بەبەردبووەوە پیشان دەدرێت. بەڵام تێڕوانینێکی ورد لە جیهانی سروشتی ئەوەمان بۆ ئاشکرادەکات کە پەرەسەندن دەتوانێت و توانیویەتی بە خێراییەکی سەرنجڕاکێش بەرەوپێشەوە بڕوات. ئەو خێراییەی کە لەرێگەیەوە پەرەسەندنی زیندەوەرێك روودەدات پەیوەندی بە شێوازی زۆربوونی ئەو جۆرە لە زیندەوەرەوە هەیە.

په‌ره‌سه‌ندن له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستكرده‌وه‌ له‌ كۆتردا ده‌بیندرێت.  

بۆ نمونە، ئەگەر زۆربوونی زیندەوەرەکانی جۆرێكی دیاریکراو لەرێگەی دابەشبوونەوە رووبدات، ئەوا خێرایی پەرەسەندن گەلێك هێواش روودەدات. بەڵام، ئەگەر زیندەوەرەکانی جۆرێکی دیکە لەرێگەی جووتبوونەوە زۆرببن، ئەوا پەرسەندن بە خێراییەکی زۆر زیاتر روودەدات. ئەو مێروو و وردە زیندەوەرانەی کە زۆرخێرا زۆردەبن بەشێوەیەکی خێراش پەرەدەستێنن.

نمونەیەکی دیاری پەرەسەندن لە مێژووی هاوچەرخدا پەرەسەندنی مێشولەی سێوی ئەمەریکای باکورە. مێشولەی سێو، وەك لەناوەکەیەوە دیارە، سێو خۆرن، بەڵام ئەمە هەمیشە بەمشێوەیە نەبووە. پێشتر ئەم مێشولانە لەسەر گۆیژ دەژیان و پێشیان دەوترا مێشولەی گۆیژ بەڵام لە سەدەی ١٧دا کاتێك کە سێو بۆیەکەمجار هێندرا بۆ ئەمەریکای باکور، هەندێك لە مێشولە گۆیژەکان دەستیاندایە خواردنی سێو. ئەم دابەشبوونە لە خۆراکدا مێشولەکانی کرد بە دوو گروپەوە، مێشولەی گۆیژ و مێشولەی سێو. هەردوو گروپەکە تائێستاش لە روی بایۆلۆجیەوە زۆر نزیکن لەیەکەوە، بەڵام لەبەر جیاوازی خواردنیان ئەم دوو گروپە چیتر لەنێوان یەکتردا جوتبوون ئەنجام نادەن.

په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ

ئێمەی مرۆڤ هێندە سەرکەوتووبووین لە بڵاوبوونەوە بەجیهان و گۆڕینی ژینگەی چواردەورماندا بۆ ئەوەی بۆسودی خۆمان بەکاری بهێنین، هەندێكجار بە ئاسانی ئەوەمان لەیاد دەچێتەوە کە ئێمەش ئاژەڵین. بەڵام ئایا ئێمە چۆن لە باوانمان جیابووینەوە و لەکوێ یەکەم مرۆڤەکان پەرەیانسەند؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فەرمی مۆزەخانەی جیهانی سروشتی بەریتانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی شیكردۆته‌وه‌.

بەرایی سەرەتاکانی مرۆڤی مۆدێرن پێشتر لەیەککاتدا چەند جۆرێك لە مرۆڤ لەسەر زەوی ژیاون (هەمان گروپی هۆمۆ). تۆماری پەرەسەندنی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بۆ ئەو خاڵەی کاتێك لقی ئێمە لە شیمپانزیەکان (نزیکترین خزمی زیندوومان) جیادەبێتەوە. هەرچەندە هۆمۆ سەیپیەنەکان (مرۆڤی مۆدێرن) تاکە جۆری زیندووی مرۆڤە، ئێمە بەشێکین لە درەختێکی خێزانیی گەورەی مرۆڤ.

تائێتسا زیاتر لە ٢٠ بەڵگەی ئێسکی بەبەردبووی جۆری جیاوازی خزمانی مرۆڤی دێرینی دۆزراوەتەوە.

مرۆڤی مۆدێرن ژمارەیەك لە سیفاتی جەستەیی تایبەت بەخۆی هەیە:

گەورەیی قەبارەی مۆخی مێشك

ئێسکێکی لەشی تاڕادەیەك سوك تاوەکو بتوانێت لەسەر دوو پێ بڕوات

ئێسکێکی سەر کە خاوەنی بنێکی کورت و قەپاغێکی بەرزە. کاتێك کە لە پشتەوە تەماشای کەللەسەر دەکرێت، لەبەشی خوارەوە باریکە و لەسەرەوە پانتر دەبێت

نەبوون یان هەبوونی بەرزبونەوەیەکی بچوکی ناوچەوان (هێڵێ برۆکان)

هەبوونی چەناگە لە بەشی خوارەوەی شەویلگەی خوارەوەدا.

خزمە نزیکەکانمان کێ بوون؟

لەبەر هەبوونی بەڵگەی ئێسکی بەبەردبوو، ئێمە تەنها سەبارەت بە هەندێك لە خزمە بەراییەکانمان زانیاریمان هەیە. هەروەها، لەگەڵ دۆزینەوەی ئێسکی نوێ و پێشکەوتنی تەکنیکی نوێی زانستیدا زانیاریەکانمان روو لەزیادبوونن. بەپێی ئەم بەڵگە بەبەردووانە، مرۆڤی مۆدێرن بەشێکە لە خێزانێکی گەورەی مرۆڤەکان. ئەمانەش هەندێکن لە خزمە بەراییەکانمان:

وێنه‌ی راست: مۆدێلی هۆمۆ سه‌یپیه‌ن (مۆرۆڤی مۆدێرن)، وێنه‌ی چه‌پ: مۆدێلی هۆمۆ نیاندێرساڵێنیسس (نینادرێرساڵەکان)

ئەسترالۆپیسێکەس ئافارینسیس (Australopithecus afarensis)

لەنێوان ٣.٨ و ٣.٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە خۆرهەڵاتی ئەفەریقا ژیاون. ئەسترالۆپیسێکەس یەکێکە لە بەناوبانگرتین جۆری هۆمۆنۆیدی بەرایی دۆزراوە. سوپاس بۆ دۆزینەوەی ئەو ئێسکە بەبەردبووە نزیک-کامڵەی کە ناسراوە بو لوسی. لوسی یەکێکە لە کۆنترین خزمە بەراییەکانی مرۆڤ کە شارەزاکان لەسەر ئەوە رێکن کە بەشێوەیەکی رێك لەسەر دوو قاچ بەرێدا رۆشتووە. هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە کە هەندێك جۆری کۆنتریش (٤.٣-٤.٥ ملیۆن ساڵ) بەهەمان شێوە لەسەر دوو قاچ بەرێدا رۆشتوون. قەبارەی مۆخی مێشکی ئەسترالۆپیسێکەس لە مرۆڤی مۆدێرن بچوکتربووە و تائێستا هیچ بەڵگەیەك لە ئارادا نیە کە ئامێریان بەکارهێنابێت.

جیاوازیەکی گەورەی جەستەیی لە رەگەزەکانی ئەم جۆرەدا هەبووە (واتە لەشی نێرەکان لە مێیەکان گەورەتربوون) و لە رووی خۆراك و گەشەکردنەوە نزیکتربوون لە خێزانی مەیمونەکانەوە.

هۆمۆ ئیرێکتەس Homo erectus

بەراییترین نمونەیان پێش ١.٨ ملیۆن ساڵ لە ئەفریقا و خۆرئاوای ئاسیا ژیاون و ئەگەری ئەوە هەیە کە تاوەکو ٢٠٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئەندەنوسیا لەژیاندا مابووبن. هۆمۆ ئیرێکتەس کۆنترین جۆری زانراوە کە لەشیان هاوشێوەی مرۆڤ بووبێت، بەڵام قاچەکانیان کەمێك درێژتربووە و قۆڵەکانیشیان کورتتربووە لەچاو قەبارەی سنگیاندا. هۆمۆ ئیرێکتەس یەکەم جۆری زانراوی مرۆڤ بووە کە بەرەو دەرەوەی ئەفەریقا رۆشتبێت و بڵاوبوبێتەوە. هۆمۆ ئیرێکتەس توانای دروستکردنی ئامێری هەبووە و خۆراکەکەی فرەچەشن بووە (گۆشت و سەوزە) و لەوانەشە یەکەم بووبن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگردا. زاناکان ناکۆکن لەسەر چۆنێتی پەیوەندی نێوان هۆمۆ ئیرێکتەس و هۆمۆسەیپیەن (مرۆڤی مۆدێرن)، بەڵام زۆربەیان لەسەر ئەوە رێکن کە هۆمۆ ئیرێکتەس باوانی مرۆڤی مۆدیرن بووە.

هۆمۆ نیاندێرساڵێنیسس (نینادرێرساڵەکان) Homo neanderthalensis، Neanderthals

لەنێوان ٢٠٠،٠٠٠ بۆ نزیکەی ٣٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە خۆرئاوای ئەروپئاسیا (Europasia) ژیاون. هۆمۆ نیاندێرساڵێنیسس، لەگەڵ خەڵکێکی دیکەی ئاسیادا کە ناسراون بە دێنیسۆڤانس، نزیکترین خزممانن کە ئیستا بنبڕبوون. بە ئاشکرا وا دەردەکەوێت کە ئەمان لەگەڵ مرۆڤی مۆدێرندا جوتبووبن لەنێوان ٥٠-٣٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەردا و ئەگەری ئەوە هەیە کە ململناێی ئابوری هۆکارێك بووبێت بۆ لەناوچوونیان.

یەکەم ئێسکی بەبەردبووی هۆمۆنیاندێرساڵێنیسس لە ساڵی ١٨٥٦دا لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە. ئێسکە بەبەردبووەکان و بەڵگەی ئارکیۆلۆجی پێشنیازی ئەوە دەکەن کە نیاندێرساڵەکان و ئێمە خاوەنی چەندین سیفاتی جەستەیی و هەڵسوکەوتی هاوبەش بین. بۆ نمونە، قەبارەی مۆخی مێشکیان هەمان قەبارەی مێشکی مرۆڤی مۆدێرنە و هەروەها بەڵگەی ئەوەش لەئارادایە کە ئەوانیش مردووەکانیان ناشتبێت و کەلوپەلی جوانکاری سادەی وەك ملوانکەی مورویان بەکارهێنابێت. بەڵام، ئێسکی لەشیان لە ئیسکی لەشی ئێمە کورتتر و قورستربووە و بەشی ناوەڕاستی دەموچاویان دەرپەڕیوتر بووە و خاوەنی لوتێکی زۆر گەورە و دوو هێڵێ ناوچەوانی ئەستور بوون.