ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، زانایان هۆشدارییانداوە لەوەى گۆڕانى کەشوهەوا لە سەر ئاستى جیهان خەڵک روبەروى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەکات، ئەوەش وادەکات زیاتر روبەروى توشبوون بە نەخۆشییەکانى دڵ وگەرو و نەخۆشییە کوشندەکانى ترى پەیوەست بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە ببن.

زانایان ڕایانگەیاند، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر مەترسى لەسەر بەساڵاچووان و ناوچە شارنشینەکان دروست دەکات، بەتایبەت ئەو کەسانەى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە، ئەوروپا و رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاستیش زیاتر روبەروى مەترسیە تەندروستیەکان دەبنەوە بەراورد بە کیشوەرى ئەفریقا و باشورى رۆژهەڵاتى ئاسیا.
هیلارى گراهام مامۆستا لە زانکۆى یۆرکى بەریتانى و بەشداربوویەکى سەرەکى لێکۆڵینەوەکە وتى"ئاراستەکانى گۆڕینى کەشوهەوا مەترسی تەندروستیان لە ئاستێکى بەرزدا هەیە لە ئێستا و لە داهاتوشدا".
ئەو لێکۆڵینەوەیە،٢٧ دامەزراوەى زانستى لە پسپۆرییەکانى ئەندازیارى و ژینگەیى کاریان تێداکردوە، ئەمە جگە لە شارەزایانى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان و ئاژانسە حکومیە نێودەوڵەتیەکان لەتەواوى جیهاندا.
رێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاماژەى بەوەکرد، گۆڕانى کەشوهەوا کاریگەرى دەکاتە سەر تەندروستى کە هەواى پاک و ئاو و خۆراک و شوێنى نیشتەجێبوون دەگرێتەوە، رێکخراوەکە پێشبینى ئەوەى کردوە لە نێوان ساڵانى ٢٠١٠ بۆ ٢٠٥٠ گۆڕانى کەشوهەوا ببێتە هۆى مردنى ٢٥٠ هەزار کەس بەهۆى بەدخۆراکى و سکچوون و مەلاریا کە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە هەیە.
س.س