ھەندێک لە شارەزایان دۆزینەوەکە "وەک دۆزینەوەی کانێکی ئاڵتون" وەسف دەکەن.
فۆتۆ: ماڵپەری بی بی سی نیوز
2018-11-23
4031 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی نیوز ؛ بەشە چاپکراوەکان بریتیبوون لە ئێسک و ماسولکە و کڕکڕاگە و کاتێک لە لەشی ئاژەڵان موتوربە کراون بەشێوەیەکی ئاسایی کاریان کردووە. ئەو دۆزینەوەیە لە بڵاوکراوەی زانستیی نەیچەر بایۆتەکنۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە و ھیوای ئەوەی لێدەکرێت ئەم پارچە چاپکراوانە بۆ چاکردنەوەی لەشی مرۆڤ بەکاربێن. ھەندێک لە شارەزایان دۆزینەوەکە "وەک دۆزینەوەی کانێکی ئاڵتون" وەسف دەکەن.
زانستکاران دووپاتیدەکەنەوە کە توانیویانە پارچەی زیندووی لەش لەرێگەی چاپی سێ رەھەندەوە دروستبکەن و ئەمەش بە ھەنگاوێکی گرنگ لە پزیشکی نوێبوونەوە تەماشا دەکرێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی نیوز ؛ بەشە چاپکراوەکان بریتیبوون لە ئێسک و ماسولکە و کڕکڕاگە و کاتێک لە لەشی ئاژەڵان موتوربە کراون بەشێوەیەکی ئاسایی کاریان کردووە. ئەو دۆزینەوەیە لە بڵاوکراوەی زانستیی نەیچەر بایۆتەکنۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە و ھیوای ئەوەی لێدەکرێت ئەم پارچە چاپکراوانە بۆ چاکردنەوەی لەشی مرۆڤ بەکاربێن. ھەندێک لە شارەزایان دۆزینەوەکە "وەک دۆزینەوەی کانێکی ئاڵتون" وەسف دەکەن.
ھیوایەکی گەورە ھەیە بەو بیرۆکەیەی بتوانیت تاکە خانەیەکی مرۆڤ بەشێوەیەک رێکبخەیت بۆ جێگرتنەوەی چەناگەی تێکچوو، گوێی بڕدراو یان ماسولکەی برینداربووی دڵ، بەڵام پێشتر کێشەی گەورەی ئەم بوارە ھێشتنەوەی خانەکان بوو بە زیندوویی لەبەرئەوەی کاتێک شانەکان لە ٠.٢ میلیمەتر ئەستورتر دەبوون بەھۆی نەمانی ئۆکسجین و خۆراکەوە دەپوکانەوە و دەمردن.
ئەو دۆزینەوەیە لە ناوەندێکی پزیشکیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا لەرێگەی داھێنانی تەکنیکێکی نوێوە بۆ چاپکردنی سێ رەھەندی شانە بەشێوەیەک کە وردە کەناڵی تیادابێت ھاوشێوەی ئیسفنج بۆ ھەڵمژینی خۆراک. ئەم سیستمە نوێیە پێیدەوترێت "ئیتۆپ" Itop کە کورتکراوەی (شانەی تێکھەڵکێش و سیستمی چاپی ئەندام)ە و لەرێگەی کۆکردنەوەی ماددەی پلاستیکیی کە توانای توانەوەی ھەیە لە لەشدا و کۆڵەکەی ئەندامەکە پێکدەھێنێت لەگەڵ جەلیەکی تواوە لە ئاودا کە خانەکانی تێدایە و بوار بە گەشەسەندن دەدات.
کاتێک کە پێکھاتەکە لەناو لەشی ئاژەڵاندا موتوربە کراون، ماددە پلاستیکییەکە تواوەتەوە و بە تۆڕێک لە پرۆتینی سروشتی جێیگیراوەتەوە کە لەلایەن خانەکانەوە بەرھەمھێندراون. لەھەمانکاتدا، بۆری خوێن و دەمار گەشەیان کردووە بۆ پێکھاتە موتوربەکراوەکە. لەوبارەوە ئەنتۆنی ئەتالە مامۆستای زانکۆ و توێژەری سەرەکیی پرۆژەکە روونیکردەوە کە ئێستا دەشێت ئەم شانانە بۆ مرۆڤ بەکاربھێندرێن.
ھەرچەندە ئەم پێکھاتانە ھەمان توانای شانەی مرۆڤیان ھەیە، توێژەران چاوەڕێی ئەوەن بزانن بۆ ماوەی چەند بەرگە دەگرێت و دەمێنێتەوە، بەڵام ئەتالە دەڵێت؛ چاپی سێ رەھەند چەندین دەرگای نوێ بۆ زانستی پزیشکیی دەکاتەوە.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی ھەواڵیی بی بی سی وتی؛ "بابڵێین نەخۆشێک ئێسکی چەناگەی بریندار دەبێت و بەشێکی ئێسکەکەی لەدەستدەدات. نەخۆشەکە دێنین و وێنەی تیشکی دەگرین و ئەو زانیاریانەی دەستمانکەوتووە داغڵی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری دەکەین بۆ ئەوەی ئامێری چاپەکە ئەو بەشەی ئێسکەکە چاپ بکات و بخرێتە جێگەی ئێسکە لەدەستدراوەکە".
پێشتر ئەم شێوازە کە لەرێگەیەوە قەپاغێک کە توانای توانەوەی ھەبێت لە لەشدا دروستبکرێت و پاشان بخرێتە ناو خانەوە لەسەر نەخۆش بەکارھێنراوە.
لەھەمان ناوەندی پزیشکی؛ پێش دوو ساڵ توانراوە ئەندامی زاووزێی مێیینەى دروستکراو لە تاقیگەدا بۆ ژنان بەرھەمبھێندرێت، بەڵام ماوەی مانەوەی خانەکان جۆری چارەسەرەکەی سنوردارکردووە. ھەروەھا ئەتالە ئەوەی زیادکرد؛ "لەم توێژینەوەیەدا ئێمە شانەکانمان بە توانای جیاواز چاپکرد، ھەر لە ماسولکەوە وەک شانەی نەرم بۆ کڕکڕاگە و ئێسک وەک نمونەی شانەی رەق بۆ ئەوەی جیاوازی توانای شانەکان پیشان بدەین". ھەروەک وتیشی؛ "ھیوای ئەوەمان ھەیە کە لەرێگەی ئەم تەکنەلۆجیایەوە بتوانین کار لەسەر شانەکانی دیکەی لەش بکەین. بەھیوای ئەوەی بتوانن راستەوخۆ لەسەر نەخۆشەکان چاپیان بکەن".