بەهۆی پەتای کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر ئابووری زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیا جیهانییەکان دروستکردووە، کۆمپانیای ئەپڵ لەم مانگەدا ئایفۆنێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانەوە.
بەهۆی پەتای کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر ئابووری زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیا جیهانییەکان دروستکردووە، کۆمپانیای ئەپڵ لەم مانگەدا ئایفۆنێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، کۆمپانیای ئەپڵ ١٥ی نیسان بەرهەمە نوێکەی رادەگەیەنێت کە بەپێی دەنگۆکان ناوی (ئایفۆن ٩) دەبێت، ٢٢ی مانگیش دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
ئایفۆنە نوێیەکە، نرخی ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت، واتە هەرزانترین بەرهەمی موبایلی کۆمپانیاکە دەبێت لە ساڵی ٢٠١٦ەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانیش، ئایفۆنە نوێکە قەبارەی ٤.٧ ئینچ دەبێت بەوەش، بچوکتر دەبێت لە مۆدێلەکانی ئەم دوایەی ئایفۆن، هاوکات تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆری دەبێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرهەمە نوێکەی ئایفۆن بڕیاربوو ٣١ی ئازار رابگەیەندرێت، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگەیاندنی بەرهەمەکە دواخرا.

