تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ بەشی تایبەت بەو کەسانەی فۆڵۆوت کردوون زیادکردووە.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ بەشی تایبەت بەو کەسانەی فۆڵۆوت کردوون زیادکردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تێک کرەنچ، لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستاگرامەوە دەتوانیت ئەو هەژمارانە ببینیت کە زۆرترینجار بەرکەوتنت لەگەڵیاندا هەبووە، لایکت کردوون یاخود کۆمێنتت لەسەر وێنەیەکیان نووسیووە، هەروەها ئەوانەش ببینیت کە کەمترین بەرکەوتنت لەگەڵیان هەیە، بۆ ئەوەی هەرکات ویستت کەسێک ئەنفۆڵۆو بکەیت لیستی ئەو هاوڕێیانەت لەبەردەستدا بێت کە کەمترین پەیوەندیتان پێکەوە هەیە.
یەکێکیتر لەو تایبەتمەندییە نوێیانە بریتیی لە ڕیزکردنی ئەو کەسانەی فۆڵۆوت کردوون بەپێی کات، واتا ئەوانەی لەهەمووی کۆنترن لە سەرەتاوە نیشاندەدات و نوێیەکانیش لە کۆتاییدا.
هەرچەندە تاکو ئێستا خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی هەژمارەکان بەردەست نین بەڵام، ئەو کەسانەی پێیان گەشتووە دەتوانن لەڕێگەی دوگمەی "Profile"ەوە نوێترین گۆڕانکارییەکان ببینن.

ب.ع